دابه‌شكردنی گۆشت بۆجه‌ژنی قوربان


له‌ڕێكارێكی نوێدابه‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی گۆشت بۆجه‌ژنی قوربانی خانه‌واده‌ی نازداران و له‌سه‌ر ئه‌ركی خێرخوازێكی به‌ڕێز له‌شاری كه‌لار ئه‌مڕۆ و به‌یانی (300)خانه‌واده‌ی نازدار سودمه‌ن ده‌بن له‌گۆشت هه‌ریه‌ك به‌ بڕی (2)كگم بۆجه‌ژنی قوربان ،شایانی باسه‌ هه‌ردوو نه‌وه‌ن گاكه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی ڕێكخراوه‌كه‌مان له‌نوسینگه‌ی كه‌لار كڕران كه‌كێشیان به‌زیندوویی (1052)كگم بوو وه‌زیاتر له‌ (600)كگم گۆشتی سوریان هه‌بوو وه‌ستافی ڕێكخراوه‌كه‌مان له‌پێش دابه‌شكردنی گۆشته‌كه‌ داوایان كرد له‌ئاماده‌بوان به‌كۆمه‌ڵ نزای گیرابوونی ئه‌وخێره‌بكه‌ن ،وه‌ئێمه‌ش له‌لقی گه‌رمیان و دیاله‌ی ڕابیته‌ زۆرسوپاسی ئه‌وخێرخوازه‌ به‌ڕێزه‌ده‌كه‌ین وه‌داواكارین خوای گه‌وره‌ بیكاته‌ توێشوی قیامه‌تی خۆی و ماڵ و منداڵی،وه‌داواكارین له‌خێرخوازان هاوكاری نازداران و خانه‌واده‌كانیان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی له‌م جه‌ژنه‌دا ڕۆژێكی ئاسوده‌ بدات له‌ده‌رگای ماڵی نازداران .








دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت