هاوكاری نه‌خۆشێك



ئه‌مڕۆ 1/7/2018 ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد لقی گه‌رمیان و دیاله‌ بڕی  5000 (پێنج هه‌زار دۆلار) هاوكاری پێشكه‌ش كرد به‌ نه‌خۆشێك له‌ شاری ده‌ربه‌ندیخان، كه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ پیویستی به‌ چاره‌سه‌ر هه‌یه‌ له‌ وڵاتی هندستان. شایانی باسه‌ هاوكاریه‌كه‌ له‌ لایه‌ن كه‌سێكی خێرخواز له‌ وڵاتی به‌ریتانیا وه‌ دابین كرا بوو، له‌ كاتی پێشكه‌شكردنی هاوكاریه‌كه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ زۆر سوپاسی ڕابیته‌ی ئیسلامی و ئه‌و خێرخوازه‌یان كرد وه‌ داواكاربوو له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌م به‌خشینه‌ له‌و به‌ڕێزه‌ و هه‌ركه‌سێك هۆكار بوو له‌ گه‌یاندنی هاوكاریه‌كه‌ قبوڵ بكات و بیكاته‌ توێشوی قیامه‌تیان.

دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت