دابه‌شكردنی وه‌جبه‌یه‌ك پاره‌ی زه‌كات


له‌ سه‌ر داوای خێرخوازێكی به‌ڕێزی شاری كه‌لار به‌رواری 6/6/2018 یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی پاره‌ی زه‌كات دابه‌شكرا به‌ سه‌ر خانه‌واده‌ی نازداران و هه‌ژارانی سنوره‌كه‌. سودمه‌ندانی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ( 50 ) خێزان بوون كه‌ زۆر ئاسوده‌ و دڵخۆش بوون به‌م پرۆژه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت له‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ و له‌م به‌ره‌ جه‌ژنانه‌دا وه‌ دوعای خێری زۆریان كرد بۆ خێرخواز و ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد. ئێمه‌ش وه‌ك ڕێكخراوه‌كه‌مان (ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد – لقی گه‌رمیان ) زۆر سوپاسی ئه‌و خێرخوازه‌ به‌ڕێزه‌ ده‌كه‌ین و داواكارین له‌ خوای گه‌وره‌ خێره‌كه‌ی قبوڵ كردبێت. وه‌ك ڕێكخراوی ڕابیته‌ی ئیسلامی خێرخوازی ئاماده‌ین هاوكار بین له‌گه‌ڵ هه‌ر خاوه‌ن سامانێك بیه‌وێت به‌شێك له‌ زه‌كات و خێره‌كانی دابه‌ش بكات له‌م سنوره‌ی ئێمه‌.





دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت