لقی گه‌رمیانی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد مووچه‌ی نازداران دابه‌ش ده‌كات


به‌ بۆنه‌ی نزیك بونه‌وه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز و به‌ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی مووچه‌ به‌ نازداران پێش جه‌ژن له‌ ئه‌مڕۆ به‌رواری 10/6/2018 وه‌ تا كۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زان ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد – لقی گه‌رمیان و دیاله‌ ده‌ست ده‌كات به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌ سه‌ر (925) خانه‌واده‌ی نازدار له‌ سنوری لقه‌كه‌ماندا. بڕی پاره‌ی ته‌رخانكراو 120000000 (سه‌د و بیست ملیۆن) دیناره‌ كه‌ له‌ لایه‌ن خێرخوازانی ناوخۆی كوردستان و خێرخوازانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم دابین كراوه‌. داواكارین له‌ خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێری خێرخوازانی به‌ڕێز بداته‌وه‌، وه‌ هیوادارین به‌رده‌وام بن له‌م خێره‌دا به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی سوودی زیاتر بگه‌یه‌نینه‌ خانه‌واده‌ی نازداران. بڕی پاره‌كان به‌م جۆره‌ دابه‌ش ده‌كرێت:
1- حه‌وزی چه‌مچه‌ماڵ                 29170000 دینار
2- ده‌ربه‌ندیخان و زه‌ڕایه‌ن            22100000 دینار
3- خانه‌قین و كفری                  19300000 دینار
4- كه‌لار                             49275000 دینار





دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت