سوپاسنامه‌



ڕێكخراوه‌كه‌مان (ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد – لقی گه‌رمیان) سوپاس نامه‌یه‌كی له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی به‌مۆ له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید پێگه‌شت، كه‌ تێیدا به‌ ناوی ئیداره‌ و دانیشتوانی سنوره‌كه‌وه‌ سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاسته‌ی ڕێكخراوه‌كه‌مان ده‌كه‌ن به‌ هۆی هاوكاریكردنی 100 خێزانی زیان لێكه‌وتووی زه‌مین له‌رزه‌ له‌ لایه‌ن ڕێكخراوه‌كه‌مانه‌وه‌. ئێمه‌ش له‌ لایه‌ن خۆمانه‌وه‌ زۆر سوپاسی ئیداره‌و كارمه‌ندانی ناحیه‌كه‌ ده‌كه‌ین و هیوادارین سه‌ركه‌وتو بن له‌ كاره‌كانیان وه‌ سوپاسی به‌ ده‌مه‌وه‌هاتنیان ده‌كه‌ین له‌ كاتی دابه‌شكردنی هاوكاریه‌كان.

دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت