كڕینی خانوو بۆ خێزانێكی نازدار



پاش ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ 2 ساڵ خێرخوازێكی به‌ڕێز كرێی خانوی خێزانێكی نازداری له‌ ناحیه‌ی شۆڕش له‌ چه‌مچه‌ماڵ گرتبووه‌ ئه‌ستۆی خۆی، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م ڕه‌مه‌زانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی كردوه‌ به‌ كارمه‌ندانی ڕێكخراوه‌كه‌مان له‌ شۆڕش كه‌ خانویه‌كیان بۆ بكڕێت به‌ بڕی ( 19000 ) نۆزده‌ هه‌زار دۆلار، له‌ گه‌ڵ هه‌ندێ ناوماڵه‌ی پێویست. ئێمه‌ش وه‌ك لقی گه‌رمیانی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و خێزانه‌ نازداره‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ لای ئێمه‌ مووچه وه‌رده‌گرن زۆر به‌ پێویستی ئه‌زانین كه‌ سوپاس و دوعای خێر بۆ ئه‌و خێرخوازه‌ به‌ڕێزه‌ بكه‌ین و له‌ گه‌ڵ مه‌لائیكه‌كان بڵێین ( اللهم أعط منفقا خلفا )  ‌وه‌ هه‌روه‌ها داواكارین له‌ خوای گه‌وره‌ له‌ سنوره‌كه‌دا نمونه‌ی زیاد بكات و خوای به‌خشنده‌ به‌ دروستكردنی خانویه‌ك له‌ به‌هه‌شتدا پاداشتی بداته‌وه‌. داواكارین له‌ هه‌ر خێرخواز و سه‌رمایه‌دارێك ده‌یه‌وێت هه‌نگاوی له‌م جۆره‌ بنێت له‌ سنوره‌كانی ئێمه‌دا خێزانی له‌م جۆره‌ زۆره‌ وه‌ ئێمه‌ش به‌ هه‌موو جۆرێك هاوكارین له‌م خزمه‌تانه‌دا. له‌ كۆتاییدا پیرۆزبایی له‌و خێزانه‌ به‌ڕێزه‌ ده‌كه‌ین و هیوادارین له‌ خانوی خۆیاندا بحه‌سێنه‌وه‌.






دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت