دابه‌شكردنی پێویستی جه‌ژن


له‌ سه‌ر ئه‌ركی چه‌ند خێرخوازێك له‌ كه‌لار و به‌ بۆنه‌ی نزیك بونه‌وه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ لقی گه‌رمیانی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد ڕۆژی (28،29)ی ڕه‌مه‌زان خواردنی وشكه‌و گۆشت و چكلێتی دابه‌شكرد به‌ سه‌ر (100) خێزانی نازدار و كه‌م ده‌رامه‌تی شاری كه‌لار و ده‌وروبه‌ری. شایانی باسه‌ هاوكاریه‌كه‌ بووه‌ مایه‌ی ئاسوده‌یی سودمه‌ندان، وه‌ له‌ نزاكانیاندا داواكار بوون خوای گه‌وره‌ ئه‌م به‌خشینه‌ له‌و خێرخوازه‌ به‌ڕێزانه‌ قبوڵ كات و بیكاته‌ توێشوی قیامه‌تیان. ئێمه‌ش وه‌ك ڕابیته‌ی ئیسلامی خێرخوازی داواكارین له‌ سه‌رجه‌م خێرخوازانی به‌ڕێز له‌م به‌ره‌ جه‌ژنانه‌دا به‌خشینه‌كان زیاتر بكه‌ن بۆ زیاتر دڵخۆشكردنی سه‌دان خێزان كه‌ تا ئێستا نه‌توانراوه‌ هاوكاریان پێبگه‌یه‌نرێت.








دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت