دابه‌شكردنی هاوكاری



به‌رواری 2018/6/27 له‌ سه‌ر ئه‌ركی خێرخوازێكی به‌ڕێز له‌ شاری كه‌لار، ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد لقی گه‌رمیان و دیاله‌ توانی ( 50 ) پشك گۆشت دابه‌ش بكات به‌ سه‌ر 50 خانه‌واده‌ی نازدار و هه‌ژاری سنوری كه‌لار له‌و خانه‌وادانه‌ی ناویان له‌ ڕێكخراوه‌كه‌مان تۆمار كراوه‌. شایانی باسه‌ پشكه‌ گۆشته‌كان له‌ لایه‌ن خێرخوازی به‌ڕێزه‌وه‌ دابه‌شكرا، له‌ كۆتاییدا سودمه‌ندان زۆر سوپاسی ڕابیته‌ و خێرخوازانیان كرد و هیوادار بوون به‌رده‌وام بن له‌م به‌خشینانه‌، وه‌ داواكاربوون له‌ خوای گه‌وره‌ به‌خشینه‌كانیان لێ قبوڵ بكات به‌ به‌هه‌شتی به‌رین پاداشتیان بداته‌وه‌.






دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت