دابه‌شكردنی گۆشت



له‌ درێژه‌ی كار و چالاكیه‌كانی خۆیدا، لقی گه‌رمیانی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد له‌ شاری كه‌لار گۆشتی دابه‌شكرد به‌ سه‌ر 60 خانه‌واده‌ی نازدار له‌ و خێزانانه‌ی به‌ هۆی كێشه‌ی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ موچه‌یان نه‌ماوه‌. شایانی باسه‌ پرۆژه‌كه‌ له‌ سه‌ر ئه‌ركی خێرخوازێكی به‌ڕێزی شاری كه‌لار بوو، لێره‌دا به‌ پێویستی ئه‌زانین ده‌ست خۆشی لێ بكه‌ین ودوعای سه‌ركه‌وتن و قبوڵ بوونی بۆ بخوازین. چالاكیه‌كه‌ بووه‌ مایه‌ی دڵخۆشی خانه‌واده‌ی نازداران و ده‌ست به‌ دوعا هیوای به‌رده‌وامی هاوكاری له‌م جۆره‌یان ده‌خواست به‌ تایبه‌تی له‌ شه‌وانی قه‌در و نزیكی جه‌ژندا.  






  

دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت