دابه‌شكردنی جلی كوردی به‌ سه‌ر دایكی نازداراندا


بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كانی ڕابیته‌ی خێرخوازی زیاتر گشتگیر بێت و له‌ جه‌ژن و بۆنه‌كاندا ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كان بگرێته‌وه‌ نه‌ك ته‌نها نازدار، ئه‌مڕۆ 11/6/2018 (26 ی رمضان) له‌ سه‌ر ئه‌ركی خێرخوازانی كوردستان لقی گه‌رمیانی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد جل و به‌رگی جه‌ژنی دابه‌شكرد به‌ سه‌ر (85) دایكی نازدار له‌ سنوری ده‌ربه‌ندیخان و ده‌وروبه‌ری. سودمه‌ندان پاش كردنی نزای زۆر بۆ خێرخوازان، سوپاسی ڕابیته‌ی ئیسلامی و خێرخوازانیان كرد، وه‌ هیوادار بوون كه‌ به‌خشینی خێرخوازان له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕه‌مه‌زان كه‌ ماوه‌ به‌رده‌وام بێت بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زیاتر له‌ خانه‌واده‌ی نازداران سودمه‌ند بن له‌م پرۆژه‌یه‌.  






دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت