دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراك


به‌ مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی نازداران و خانه‌واده‌ هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان له‌ شاری ده‌ربه‌ندیخان، بۆ جاری دووه‌م لقی گه‌رمیانی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد له‌ سه‌ر ئه‌ركی خێرخوازێك (110) سه‌به‌ته‌ی خۆراكی دابه‌شكرد. شایانی باسه‌ ئه‌و خێزانانه‌ی سودمه‌ند بوون له‌ نازداران و نه‌خۆش و كه‌م ئه‌ندام سوپاسی زۆری ڕابیته‌ی ئیسلامی و ئه‌و خێرخوازه‌ به‌ڕێزه‌یان كرد له‌ شاری ده‌ربه‌ندیخان، وه‌ هیوادار بوون نمونه‌یان زیاد بێت له‌ به‌ده‌مه‌وه‌ هاتن و هاوكاریكردنی چین و توێژه‌ جیاوازه‌كانی ئه‌م شاره‌. ئێمه‌ش وه‌ك ڕابیته‌ی خێرخوازی دوای سوپاسی زۆرمان بۆ سه‌رجه‌م خێرخوازان داواكارین له‌ خوای گه‌وره‌ لێیان قبوڵ كات و بیكاته‌ شوێشوی قیامه‌ت.  




 
دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت