دابه‌شكردنی هاوكاری



له‌ درێژه‌ی كار و چالاكیه‌كانی لقی گه‌رمیان و دیاله‌ ی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد له‌ هاوكاریكردنی خێزانی نازداران و هاوڵاتیان له‌ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌ جیاوازه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ تایبه‌ت سنوری كه‌لار به‌رواری 2/6/2018 له‌ سه‌ر ئه‌ركی چه‌ند خێرخوازێك له‌ شاری كه‌لار ( 100 ) سه‌به‌ته‌ی خۆراك و مریشك دابه‌شكرا. شایانی باسه‌ تا ئێستا ته‌نها له‌ شاری كه‌لار زیاتر له‌ ( 500 ) خێزانی نازدار و ( 600 ) هاوڵاتی هه‌ژار ناویان تۆمار كردوه‌ بۆ وه‌رگرتنی هاوكاری، بۆیه‌ داواكارین له‌ خێرخوازان لایه‌كی زیاتر به‌ لای خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌تی سنوری لقی گه‌رمیانی ڕابیته‌ بدرێته‌وه‌. خوای گه‌وره‌ چاكه‌ی چاكه‌ كاران ون ناكات.  






دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت