دابه‌شكردنی پێداویستی ڕه‌مه‌زان



به‌رواری 20/5/2018 له‌ سه‌ر ئه‌ركی خێرخوازێك ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد لقی گه‌رمیان پێداویستی ڕه‌مه‌زان ( خورما، نه‌عل، كلینیكس ) دابه‌شكرد به‌ سه‌ر چه‌ند مزگه‌وتێكی شاری ده‌ربه‌ندیخان و ده‌ور و به‌ری، شایانی باسه‌ مامۆستای مزگه‌وته‌كان سوپاسی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد و ئه‌و خێرخوازه‌ به‌ڕێزه‌یان كرد بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پێویستیانه‌ی مزگه‌وته‌كانیان، وه‌ هیوا خواز بوون ئه‌م هاوكاریانه‌ به‌رده‌وام بێت له‌ به‌ر پێویستی مزگه‌وته‌كان به‌م خزمه‌ته‌ سه‌ره‌تاییانه‌. 







دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت