به هۆی نزیك بونه‌وه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی
پیرۆز، ئه‌مڕۆ 14/5/2018 ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد لقی گه‌رمیان و دیاله له سه‌ر ئه‌ركی
ڕێكخراوی خێرخوازی ئه‌ڵمانی ( الحسنة ) سه‌به‌ته‌ی ڕه‌مه‌زانی دابه‌شكرد به سه‌ر
200 خێزانی بێباوك، ئاواره و خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت له سنوری ده‌ربه‌ندیخان
و كه‌لار. له كاتی دابه‌شكردندا سوودمه‌ندان زۆر دڵشاد بوون به‌م هاوكاریهو
سوپاسی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد و ڕێكخراوی ( الحسنة ) یان كرد و هیوادار بوون ئه‌م
هاوكاریانه به‌رده‌وام بێت له به‌ر پێویستی زۆری خه‌ڵك، وه لێره‌شه‌وه ئێمه
داواكارین له خێرخوازانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه هاوكاری ڕێكخراوه‌كه‌مان بن له دابین
كردنی ژماره‌یه‌ك سه‌به‌ته‌ی خۆراكی له‌م مانگی ڕه‌مه‌زانه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین
زۆرترین خه‌ڵكی هه‌ژار به سه‌ر بكه‌ینه‌وه.

ConversionConversion EmoticonEmoticon