له درێژه‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی نازداران له
سنوری لقه‌كه‌مان (لقی گه‌رمیان و دیاله ) ی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد كه ( 925 )
خانه‌واده لێی سودمه‌ند ده‌بن كه بڕی پاره‌ی ته‌رخان كرا‌و ( 121085000 ) سه‌دو
بیست و یه‌ك ملیۆن دینار و هه‌شتاو پێنج هه‌زار دیناره به‌م جۆره دابه‌ش ده‌بێت:
1- ئیداره‌ی گه‌رمیان ( كه‌لار، كفری، خانه‌قین
)
بڕی پاره‌ی ته‌رخان كرا‌و ( 71810000 ) دینار، ژماره‌ی
سودمه‌ند بوان (510) خێزان.
2- سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ (ته‌كیه، چه‌مچه‌ماڵ،
شۆڕش، شاره‌دێكانی سنوره‌كه)
بڕی پاره‌ی ته‌رخان كرا‌و ( 29119500 ) دینار ، ژماره‌ی سودمه‌ندان ( 250 ) خێزان.
3- قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان و ناحیه‌ی وارماوا (
زه‌ڕایه‌ن )
بڕی پاره‌ی ته‌رخان كرا‌و ( 20156000 ) دینار
، ژماره‌ی سودمه‌ندان (165) خێزان.
شایانی باسه دابه‌شكردنی موچه به‌رده‌وام
ده‌بێت تا سه‌رجه‌م خانه‌واده‌كان موچه‌كانیان وه‌رده‌گرن، وه تێكڕای كه‌س و كاری
نازداران له سنوره‌كه‌دا دوعای خێریان بۆ سه‌رجه‌م خێرخوازان كرد له ده‌ره‌وه‌و
ناوه‌وه‌ی هه‌رێم وه داواكار بوون خوای گه‌وره پاداشتی كافلی نازداران بكات و
هیوادار بوون ئه‌م هاوكاریانه به‌رده‌وام بێت له به‌ر قورسی بارگرانی سه‌رشانیان.

ConversionConversion EmoticonEmoticon