ڕاگەیاندراوێک لە رابیتەی ئیسلامی خێرخوازیەوە:


رابیتەی ئیسلامی رێكخراوێكی خێرخوازیە و دوورە لە بانگەشەی هەڵبژاردن
لە سایتێک  هەواڵێكی ناراست و بێبنەما بڵاو كراوەتەوە لەسەر رابیتەی ئیسلامی كە بانگەشە بۆ لایەن و لیستێكی دیاریكراو دەكات و داوای كردووە لە سودمەندانی رابیتە بەشداری كەمپینی هەڵبژاردنی حیزبێك بكەن و دەنگی پێبدەن.
ئێمە لە رابیتەی ئیسلامی كورد سەرەرای بەدرۆخستنەوەی سەرلەبەری ئەو هەواڵانە، ئەوە دووپات دەكەینەوە كە رابیتە رێكخراوێكی خێرخوازی مرۆڤدۆستیە، حیزبی نییەو بانگەشی حیزبی بۆ هیچ لایەنێك ناكات، هەر لایەنێكیش کارەکانی رابیتە  بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەكار بهێنێت، ئێمە بەرپرسیار نین. لێرەشەوە دووپاتی دەكەینەوە بەردەوامین لە كارو پرۆژەی خێرخوازی و خزمەتكردنی منداڵی بێباوك و هەژاران. ئەو پوپاگەندەو ناراستیانە ساردمان ناكاتەوە لە بەردەوام بوون و خزمەتكردن.
رابیتەی ئیسلامی كورد(خێرخوازی) لقی سلێمانی
26/4/2018
دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت