به‌رواری 15/4/2018 له سه‌ر بانگهێشت نامه‌ی
بۆردی داكۆكیكردن له ماف و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵك به نوێنه‌ری به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری
لقی گه‌رمیانی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد به‌شداریمان كرد له كۆنفرانسی بۆردی ناوبراو
له ژێر ناونیشانی ( ده‌ربه‌ندیخان له
نێوان مافی هاوڵاتی و به‌ڵێنه‌كانی حكومه‌ت ) دا له هۆڵی ( لیسا كافی – سپۆرت سه‌نته‌ر
) ی شاری ده‌ربه‌ندیخان. ئێمه له لقی گه‌رمیانی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد پاش سوپاس
كردنی بۆردی ناوبراو به پێویستی ئه‌زانین لێره‌دا زۆر سوپاسی ئه‌و لێپرسراوانه‌ی
فه‌رمانگه‌كان بكه‌ین به تایبه‌ت به‌ڕێز قائیمقامی ده‌ربه‌ندیخان و لیژنه‌ی ڕێكخه‌ری
كۆنفرانسه‌كه و لیپرسراوی فه‌رمانگه‌ی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان كه به ڕاشكاوانه و
ئه‌رێنی خزمه‌ته‌كانی ڕابیته‌ی ئیسلامی كوردیان هه‌ڵسه‌نگاند له خزمه‌ت خه‌ڵكی
شاری ده‌ربه‌ندیخان له كاره‌ساتی زه‌مین له‌رزه‌ی ( 12/11/2017 ). شایانی باسه
ئێمه له لقی گه‌رمیانی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد به‌شداریمان كرد له خزمه‌ت كردنی
خه‌ڵك و فه‌رمانگه خزمه‌تگوزاریه‌كان له زه‌مین له‌رزه‌كه به‌م جۆره:
1- ( 800 ) پاكێجی خواردن دابه‌شكرا به سه‌ر
دانیشتوانی شاری ده‌ربه‌ندیخان و ناحیه‌ی به‌مۆ دا.
2- دابه‌شكردنی ( 250 ) خێمه‌ی جۆراو جۆر به
سه‌ر كۆڵان و خه‌ڵكان و دانیشتوانی زیان لێكه‌وتوانی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌ربه‌ندیخان.
3- كڕینی په‌مپێكی ئاوههڵدان بۆ فه‌رمانگه‌ی
ئاوی شاری ده‌ربه‌ندیخان.
له كۆتایدا سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێكخراوه
خێرخوازانه ده‌كه‌ین كه هاوكارمان بوون له سه‌رخستنی ئه‌م خزمه‌ته‌دا.


ConversionConversion EmoticonEmoticon