دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌ سه‌ر نازداران دا


به‌ بۆنه‌ی هاتنی به‌هار و یاده‌كانی ئازار و نه‌ورۆزه‌وه‌، لقی گه‌رمیان و دیاله‌ی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد له‌ خشته‌یه‌كی 10 ڕۆژیدا مووچه‌ی نازدارانی ڕاگه‌یاند. ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ سوودمه‌ند ده‌بن ( 925 ) خێزانه‌، ( 750 ) خێزان موچه‌كانیان له‌ لایه‌ن خێرخوازانی ناوخۆی كوردستانه‌وه‌ دابین كراوه و ( 175 ) خانه‌واده‌ له‌ لایه‌ن ڕێكخراوه‌ خێرخوازیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان. بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی دابه‌ش ده‌كرێت ( 121000000 ) سه‌د و بیست و یه‌ك ملیۆن دیناره‌، به‌ پێی خشته‌كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م ڕۆژی له‌ شاری ده‌ربه‌ندیخان دابه‌ش كرا وه‌ ڕۆژانی داهاتوو له‌ حه‌وزی چه‌مچه‌ماڵ  و زه‌ڕایه‌ن و ئیداره‌ی گه‌رمیان دابه‌ش ده‌كرێت. شایانی باسه‌ خانه‌واده‌ی نازداران زۆر سوپاسی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد و خێرخوازانیان كرد و هیوادار بوون ئه‌م هاوكاریانه‌ به‌رده‌وام بێت له‌م ڕه‌وشه‌ قه‌یراناوی و بازاڕ گرانیه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی باری قورسی سه‌رشانیان سوك بكات. ‌ 





 
دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت