به‌رده‌وامی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد له‌ دابه‌شكردنی هاوكاری به‌ سه‌ر زیان لێكه‌وتوانی زه‌مین له‌رزه‌ی ده‌ربه‌ندیخان


له‌ درێژه‌ی كار و چالاكیه‌كانماندا بۆ هاوكاریكردنی زیان لێكه‌وتوانی زه‌مین له‌رزه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، به‌رواری 25/1/2018 ( 50 ) خێمه‌ی تر كه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد جه‌نابی ( شیخ علی محی الدین قه‌ره‌داغی ) دابین كرا بوو دابه‌شكرا به‌ سه‌ر زیان لێكه‌وتوانی زه‌مین له‌رزه‌كه‌ له‌ دانیشتوانی گونده‌كانی ده‌ربه‌ندیخان (ناوچه‌ی شه‌مێران و تاوگۆزی). هاوكاریه‌كه‌ بووه‌ مایه‌ی ئاسووده‌یی ئاماده‌بوان و زۆر سوپاسی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد یان كرد بۆ ئه‌م هاوكاریه‌ و ئومێده‌وار بوون به‌رده‌وامی هه‌بێت له‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی نه‌هامه‌تیه‌كانیان به‌ تایبه‌ت له‌م كاته‌ قه‌یراناویه‌دا. شایانی باسه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و خێزانانه‌ی ئه‌م هاوكاریانه‌یان وه‌رگرت خانوه‌كانیان ڕوخا بوو یان زه‌ره‌ر و زیانی گه‌وره‌ی پێگه‌شتبوو.







دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت