دابه‌شكردنی خێمه‌ به‌ سه‌ر زیان لێكه‌وتوانی زه‌مین له‌رزه‌كه‌


به‌ مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی زیان لێكه‌وتوانی زه‌مین له‌رزه‌كه‌ی شاری ده‌ربه‌ندیخان و ده‌ور و به‌ری، به‌رواری 16/1/2018 لقی گه‌رمیانی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد 29 خێمه‌ی دابه‌ش كرد به‌ سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌ی له‌ لادێكانی سنووری شاری ده‌ربه‌ندیخان خانوه‌كانیان توشی زیان بوون و ئێستا به‌ كه‌ڵكی ژیان نایه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێ وه‌رگرن هه‌تا خانوه‌كانیان چاك ده‌كه‌نه‌وه‌. هاوكاریه‌كه‌ بووه‌ مایه‌ی خۆشحاڵی خه‌ڵكی سنوره‌كه‌ و پاش سوپاس كردنی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد خێرخوازان هیوا خواز بوون ئه‌م هاوكاریانه‌ به‌رده‌وامی هه‌بێت بۆ زیان لێكه‌وتوان. 




دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت