كۆتای هاتنی پرۆژه‌یه‌ك له‌ كه‌مپی تازه‌دێ – كه‌لار


پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی مانگێكی ته‌واو هه‌موو ڕۆژێك ژه‌مه‌ خواردنی نیوه‌ڕوان دروست ده‌كرا بۆ (1500)  كه‌س له‌ دانیشتوانی كه‌مپی تازه‌دێ له‌ كه‌لار به‌ جۆرێك هه‌موو دوو ڕۆژ جارێك سه‌رجه‌م دانیشتوانی كه‌مپه‌كه‌ كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ی (3000) كه‌سه‌ سوودمه‌ند ده‌بوون له‌ ژه‌مه‌ خواردنی نیوه‌ڕوان (برنج،شله‌،گۆشت،میوه‌،ئاو)،  به‌رواری 5/1/2018 كۆتای به‌ پرۆژه‌كه‌ هات. شایانی باسه‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌ هاوكاری ڕێكخراوی فریاگوزاری نێوده‌وڵه‌تی (iHH)  جێبه‌جێ كرا، وه‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ بووه‌ مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی دانیشتوانی كه‌مپه‌كه‌ و چه‌ند جارێك له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی كه‌مپه‌كه‌ و ئیداره‌ی سنوره‌كه‌ داوایان كرد و هیوادار بوون ئه‌م جۆره‌ پرۆژانه‌ به‌رده‌وامی هه‌بێت.







دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت