پرۆژە فریاگوزاریەكانی رابیتەی ئیسلامی كورد بۆ میوانانی (دوزخورماتوو كەركوك) لە بەرواری 17/10/2017 تا 31/12/2017 .


زیاتر لە (239) ملیۆن دینارەو لە (48) پرۆژەدا كە (12500) خێزان سودمەندبوون لێی
پرۆژە فریاگوزاریەكانی رابیتەی ئیسلامی كورد بۆ میوانانی (دوزخورماتوو كەركوك) لە بەرواری 17/10/2017 تا 31/12/2017
لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرو سەتاری سەرهەڵدانی قەیران و ئاوارەبوونی هەزاران هاوڵاتی كورد لە ناوچەكانی دووزخورماتوو كەركوك، رابیتەی ئیسلامی كورد پرۆژە فریاگوزاریوكانی راگەیاند و دەستی بە هاوكاریە كتوپریەكان و سەرەتاییەكان كرد لە سنوری لقەكانی گەرمیان و سلێمانی و كەركوك و هەولێر لەبەرواری 17/10 تا ...31/12/2017 چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری و هاوكاری بۆ ئەنجامداون. جۆری پرۆژەكان بریتیبوون لە دابەشكردنی (بەتانی، دۆشەك، كومبار، نەوت، زۆپا، نان، پاكێجی خۆراكی وشك، خواردنی ئامادەكراوی گەرم، قەمسەڵەو جل و بەرگی زستانە، ئارد و پاكێجی پێداویستی تەندروستی و ئافرەتان، ئاو، پێداویستی ناوماڵ، هاوكاری نەقدی). ژمارەی پرۆژەكان و بری تێچوی بەپێی ریزبەندی بەم جۆرەیە:
لقی گەرمیان لەسنوری چەمچەماڵ و كەلار و كفری و دەربەندیخان، (20) پرۆژەی ئەنجامداوە بەبڕی (136085000) سەدوسی و شەش ملیۆن و هەشتاو پێنج هەزار دینار، (4000) خێزان لێی سودمەندبوون.
لقی سلێمانی لە كەمپەكانی سورداش و بەرزنجە و ناوشاری سلێمانی (14) پرۆژەی ئەنجامداوە بەبری (64356000) شەست و چوار ملیۆن و سێسەدو پەنجاو شەش هەزار دینار، (2000) خێزان لێی سودمەندبوون.
لقی كەركوك لەسنوری تەكیەی جەباری، شۆرش و چەمچەماڵ (7) پرۆژەی ئەنجامداوە بەبری (23300000) بیست و سێ ملیۆن و سێسەد هەزار، (600) خێزان لێی سودمەند بوون.
لقی هەولێر لەسنوری هەولێر (7) پرۆژەی ئەنجامداوە بە بری (15505000) پانزە ملیۆن و پێنج سەدو پێنج هەزار دینار، (500) خێزان لێی سودمەند بوون.
كۆی پرۆژەكان (48) پرۆژەیەو بری (239241000) دووسەدوسی و نۆ ملیۆن و دووسەد و چل و یەك هەزار دیناری عێراقی بووەو (12500) خێزان لێیی سودمەند بوون.
بەشێك لەم پرۆژانە بەهاوكاری خێرخوازانی ناوخۆی كوردستان ئەنجام دراوە، لێرەوە سوپاسی خێرخوازان دەكەین و خوای گەورە پاداشتیان بداتەوە





دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت