لقی گه‌رمیانی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد سوپاسنامه‌یه‌كی پێگه‌شت


به‌ بۆنه‌ی دابینكردنی په‌مپێكی ئاو بۆ فه‌رمانگه‌ی ئاوی (خانه‌قین) له‌ لایه‌ن خێرخوازێك و پێشكه‌شكردنی به‌ خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ له‌ ڕێگه‌ی لقی گه‌رمیانی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورده‌وه‌ كه‌ شه‌وی زه‌مین له‌رزه‌كه‌ی 12/11/2017 له‌ كار كه‌وتبوو، قائمقامیه‌تی شاری خانه‌قین سوپاسنامه‌یه‌كی پێشكه‌ش به‌ لقه‌كه‌مان كرد. ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه‌ زۆر سوپاسی قائمقامیه‌تی ئه‌و شاره‌ خۆشه‌ویسته‌ ده‌كه‌ین بۆ سوپاسنامه‌كه‌یان و به‌ڵێنی به‌رده‌وامی خزمه‌تكردن بۆ خه‌ڵكی كوردستان دوپات ده‌كه‌ینه‌وه‌.     
دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت