دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌ سه‌ر نازداران (بێ باوكان)دا.


ئه‌مڕۆ 20/12/2017 لقی گه‌رمیانی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد به‌ پێی خشته‌یه‌كی دانراو بۆ سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی سنوری لقه‌كه‌مان  و بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ یه‌ك هه‌فته‌ ده‌ستی كرد به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌رزی كۆتایی ساڵی 2017 ی خانه‌واده‌ی نازداران. سوودمه‌ندان (1025) خێزانن كه‌ 800 خێزان له‌ لایه‌ن خێرخوازانی ناوخۆوه‌ و 225 خێزان له‌ لایه‌ن ڕێكخراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌فاله‌ت كراون، وه‌ بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی دابه‌ش ده‌كرێت (160000000) دیناره‌ كه‌ 135 ملیۆن دینار له‌ لایه‌ن خێرخوازانی ناوخۆ‌ و 25 ملیۆن دینار له‌ لایه‌ن ڕێكخراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم دابین كراوه‌.

ئه‌م خزمه‌ته‌ ئه‌بێته‌ هۆی دڵخۆشكردنی خانه‌واده‌ی نازداران به‌ تایبه‌ت له‌م كاته‌دا كه‌ قه‌یرانی دارایی ده‌ستی ناوه‌ته‌ بینه‌قاقای سه‌رجه‌م دانیشتوانی هه‌رێم و ناجێگیری باری ئاسایشی هه‌رێم كه‌ كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت. خانه‌واده‌ی نازداران له‌ پاش سوپاسی سه‌رجه‌م خێرخوازان، داواكار بوون كه‌ خێرخوازان له‌ ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بن له‌ هاوكاری كردنیان له‌ به‌ر پێویستی زۆریان به‌م یارمه‌تیانه‌ له‌م ناڕه‌حه‌تیه‌ی ئێستا وه‌ داواكار بوون له‌ خوای گه‌وره‌ به‌ره‌كه‌ت بخاته‌ سه‌روه‌ت و سامانی سه‌رجه‌م خێرخوازان و سوپاسی ڕابیته‌ی ئیسلامی كوردیان كرد بۆ خه‌مخۆری و به‌ ده‌مه‌وه‌ هاتنیان.







 
دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت