دابینكردنی په‌مپی ئاو بۆ قه‌زای خانه‌قین


له‌ سه‌ر داوای به‌ڕێز قائمقامیه‌تی قه‌زای خانه‌قین و دوای زیان لێكه‌وتنی په‌مپه‌كانی فه‌رمانگه‌ی ئاوی خانه‌قین له‌ زه‌مین له‌رزه‌ی 12/11/2017 و له‌ به‌ر نه‌بونی بوجه‌ی پێویست له‌م كاته‌دا وه‌ هه‌روه‌ها پێویستی خه‌ڵك به‌ ئاوی ڕۆژانه‌، وه‌كو لقی گه‌رمیانی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد و وه‌ك كارێكی خێرخوازی به‌ باشمان زانی به‌ ده‌م داواكه‌ی قائمقام و دانیشتوانی ئه‌و شاره‌وه‌ بڕۆین و هه‌وڵبده‌ین په‌مپێك به‌و تایبه‌تمه‌ندیاتانه‌ی داوایان كردبوو دابین بكه‌ین له‌ ڕێگه‌ی خێرخوازێكه‌وه‌. پاشان له‌ به‌رواری 10/12/2017 له‌ ڕێگه‌ی فه‌رمانگه‌ی ئاوی خانه‌قینه‌وه‌ په‌مپه‌كه‌مان پێشكه‌ش به‌ خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ خۆشه‌ویسته‌ كرا به‌ ئومێدی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له‌ كێشه‌ی كه‌م ئاوی له‌و شاره‌دا.







ئه‌م كاره‌ی ئێمه‌ بووه‌ مایه‌ی دڵخۆشی هاوڵاتیان و سوپاس كردنی ڕێكخراوه‌كه‌مان له‌ لایه‌ن قائمقامیه‌ت و فه‌رمانگه‌ی ناوبراوه‌وه‌. ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه‌ هیوادارین ئه‌م په‌مپه‌ به‌شێك بێت له‌ چاره‌سه‌ری كه‌م ئاوی، وه‌ به‌ پێویستی ده‌زانین سوپاسی ئه‌و خێرخوازه‌ به‌ڕێزه‌ بكه‌ین كه‌ دابینی كردووه‌ و خوای گه‌وره‌ بیخاته‌ سه‌ر خه‌رمانی چاكه‌كانی.






دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت