بری پێنج ملیۆن دیناری وەك هاوكاری نەقدی بەسەر 20 نازداردا دابەشكرد


بەبۆنەی یادی لەدایك بوونی پێغەمبەر (دخ) و لەكۆتا رۆژی مانگی مەولوددا، لقی سلێمانی رابیتەی ئیسلامی كورد بەهاوكاری خێرخوازێك بری 5 ملیۆن دیناری وەك هاوكاری نەقدی دابەشكرد بەسەر 20 منداڵی نازدار/بێباوكدا، ئەو نازدارانە لەسەر بنەمای ئەوە دیاریكرابون كە زۆر هەژارن و ماوەی ساڵێكە سودمەند نەبون لە پرۆژەكانی رابیتە. بۆ هەر نازدارێك بری 250000 دیناری پێدرا، شایانی باسە ئەو هاوكاریانە لەلایەن خێرخوازێكی شاری سلێمانیەوە دابینكرابوو.







دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت