خزمه‌تكردنی دانیشتوانی شاره‌دێی به‌مۆ / هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید


وه‌ك ئه‌ركێك بۆ خزمه‌ت كردن و به‌ ده‌مه‌وه‌ چوونی زیان لێكه‌وتوانی زه‌مین له‌رزه‌ی شه‌وی 12/11/2017 ، ڕێكخراوه‌كه‌مان (ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد/ لقی گه‌رمیان) به‌ هاوكاری خێرخوازانی مزگه‌وتی برایه‌تی له‌ شاری بێرمینگهام له‌ به‌ریتانیا و ڕێكخراوی (iHH) ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رواری 28/11/2017 (100) پاكێج خواردنی وشكه‌ی دابه‌شكرد به‌ سه‌ر زیان لێكه‌وتوانی زه‌مین له‌رزه‌ له‌م شاره‌ دێیه كه‌ هه‌ر یه‌كه‌و نزیكه‌ی (17كغم) خواردنی وشكه بوو. خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ زۆر به‌ گه‌رمی به‌ خێرهاتنی وه‌فدی ڕێكخراوه‌كه‌مانی كرد وه‌ سوپاس و پێزانینیان بۆ ئه‌م هاوكاریانه‌ ده‌ربڕی، له‌ لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌ دێكه‌ به‌ڕێز (م.عادل) خۆشحاڵی خۆی ده‌ر بڕی به‌رامبه‌ر به‌م كاره‌ وه‌ هیوا خواز بوو ئه‌م هاوكاریانه‌ به‌رده‌وام بێت وه‌ داواكاری خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ له خواردن و‌ سوته‌مه‌نی و ڕاخه‌ری ماڵی به‌ پێویست زانی. 



 ‌‌





 
دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت