‌ هاوكاری زیان لێكه‌وتوانی زه‌مین له‌رزه‌ی ده‌ربه‌ندیخان


بۆ جاری پێنجه‌م ڕێكخراوه‌كه‌مان (لقی گه‌رمیانی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد) پێویستی ڕۆژانه‌ له‌ خواردنی وشكه‌ی دابه‌شكرد به‌ سه‌ر 160 خێزانی زیانلێكه‌وتو له‌ زه‌مین له‌رزه‌ی شاری ده‌ربه‌ندیخان وه‌ به‌شی هه‌ر خێزانێك (17كغم) بوو له‌ خواردن. چالاكیه‌كه‌ بووه‌ جێگای ڕه‌زامه‌ندی سودمه‌ندان و زۆر سوپاسی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد و ڕێكخراوی (iHH) یان كرد بۆ ئه‌م چالاكیه‌ به‌ سووده‌ وه‌ هیوادار بوون به‌رده‌وام بن.
شایانی باسه‌ ڕۆژانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر خێزانی زیانلێكه‌وتو سه‌ردانی ڕێكخراوه‌كه‌مان ده‌كه‌ن به‌ مه‌به‌ستی هاوكاریكردنیان، بۆیه‌ ئێمه‌ش له‌ لایه‌ن خۆمانه‌وه‌ داواكارین له‌ خێرخوازان و ڕێكخراوه‌ مرۆڤ دۆسته‌كان هاوكارمان بن بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی نه‌هامه‌تی دانیشتوانی ئه‌م شاره‌ زیانلێكه‌وتوه‌.







دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت