به‌ ده‌مه‌وه‌چونی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد بۆ دانیشتوانی شاری ده‌ربه‌ندیخان


له‌ پاش ڕودانی زه‌مین له‌رزه‌ی شه‌وی 12/11/2017 له‌ هه‌ریمی كوردستان و عێراق به‌ گشتی و هه‌ژاندنی شاری ده‌ربه‌ندیخان بووه‌ هۆی زیان لێكه‌وتنی ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی و شه‌هید بوونی چه‌ند هاوڵاتیه‌ك و گۆڕانكاری ده‌رونی . ترس له‌ دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ساته له‌ شاره‌كه‌دا بوه‌ هۆی نیگه‌رانی و ترسانی به‌شێكی زۆری هاوڵاتیان و نه‌مانه‌وه‌ له‌ ماڵه‌كانیان. بۆ به‌ ده‌مه‌وه‌چونی دانیشتوانی شاره‌كه‌ و ڕه‌واندنه‌وه‌ی لایه‌نی ده‌رونیان، ڕێكخراوه‌كه‌مان ( لقی گه‌رمیانی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد ) به‌ هاوكاری ڕێكخراوی (iHH)  ی توركی 140 چادری دابه‌شكرد به‌ سه‌ر شوێنه‌ جیاوازه‌كانی شاری ده‌ربه‌ندیخان له‌ پارچه‌ زه‌وی چۆڵ و پاركه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی شه‌وانه‌ خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ بری ئه‌وه‌ی له‌ كۆڵانه‌كان بمێننه‌وه‌ ڕوو بكه‌نه‌ ئه‌م چادرانه وه‌ك په‌ناگه‌یه‌ك بۆیان بیان پارێزێت له‌ سه‌رمای زستان. ئه‌م كاره‌ له‌ چالاكیه‌كی گرنگ و به‌رنامه‌ بۆ داڕێژراودا له‌ ماوه‌ی 4 ڕۆژدا سه‌رجه‌م چادره‌كان گه‌یه‌نرانه‌ ده‌ستی هاوڵاتیان و له‌و شوێنانه‌ی دیاری كراو بوون دانران كه‌ له‌ ئێستایه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان شه‌وانه‌ سودی لێ وه‌رده‌گرن. ‌
ئه‌م كاره‌ بووه‌ جێگای ڕه‌زامه‌ندی هاوڵاتیان و لایه‌نی ئیداری سنوره‌كه‌ كه‌ پێشتر فشارێكی زۆری هاوڵاتیانیان له‌ سه‌ر بوو، وه‌ له‌ لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ هاوڵاتیان زۆر سوپاسی ڕابیته‌ی ئیسلامی كرد بۆ ئه‌م هه‌وڵانه‌یان بۆ خزمه‌تكردنی شاری ده‌ربه‌ندیخان و زیان لێكه‌وتوانی بومه‌ له‌رزه‌.  ‌










  
دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت