ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد به‌رده‌وامه‌ له‌ هاوكاریكردنی میوانانی دوزخورماتوو


له‌ درێژه‌ی كارو چالاكیه‌كانی لقی گه‌رمیانی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد به‌ هاوكاری خێرخوازانی شاری كه‌لار بۆ خزمه‌تكردنی میوانانی دوزخورماتوو، به‌رواری 16/11/2017 خواردن و ڕاخه‌ر دابه‌شكرا به‌ سه‌ر 175 خێزانی ئاواره‌ له‌ میوانانی شاری دوزخورماتوو كه‌ نیشته‌جێی شاری كه‌لارن. شایانی باسه‌ ئه‌مه‌ چواره‌م جاره‌ ته‌نها له‌ شاری كه‌لار خواردن و ڕاخه‌ر دابه‌شده‌كرێت وه‌ تا ئێستا (700) خێزان سودمه‌ند بوون. داواكارین له‌ خێرخوازانی به‌ڕێز هاوكارمان بن له‌ دابینكردنی پێویستی بۆ سه‌رجه‌میان كه‌ ئێستا ژماره‌یان له‌ (1000) خێزان تێپه‌ڕی كردووه‌.








دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت