پرسەنامەی دكتۆر (عەلی قەرەداغی ) بەبۆنەی كۆچی دوای بەڕێوەبەری پێشوتری لقی سلێمانی رابیتەی ئیسلامی كورد



                                             بسم الله الرحمن الرحیم
  (كُلُّ مَنْ عَڵیْهَا فَانٍ * ۆێبْقَی ۆجْهُ رَبِّكَ ژ و الْجَلالِ ۆالإِكْرَام)
بۆ بەڕێز/جەنابی مامۆستا محمد یوسف وسەرجەم خزمانی خۆشەویست.
بابەت/ پرسەنامە
بەبۆنەی كۆچی دوایی برای بەڕێزمان و هاوكاری كاری خێرخوازی لەكوردستان( كاك صڵاح الدین)، بەناوی خۆم و سەرجەم كارمەندانی رابیتەی ئیسلامی كورد لەناوەوەو دەرەوەی كوردستان پرسە و سە رە خۆشی خۆمانتان پێ رادەگەیەنین.
لەخوای گەورە داواكارم لە (كاك صلاح الدین) خۆش بێت و بەبەهەشتی بەرینی شاد بكات و دواموصیبەتی بەڕێزتان بێت و سەبرو ئارامی بەدەرونی بەڕێزتان و خێزان و منداڵەكانی بدات.
ئەم برا كۆچكردوەمان نزیكەی (16 ساڵ) لەتەمەنی خۆی بەخشی بەكاری خێرخوازی و ئاوەدانكردنەوەی كوردستان و خزمەتی هەژارو بێ باوك و نەدارانی كوردستان – وەك كارمەندو بەڕێوەبەر لەدامەزراوەی خێرخوازی رابیتەی ئیسلامی كورد-.
لەخوای میهرەبان داواكارین هەموو جوهدو ماندوبونی بۆ بكاتە توێشوی قیامەت و پاداشتی بداتەوەو لەفیردەوسی باڵادا بحەوێتەوەو، ئەمەش دواهەمین ناخۆشیمان بێت
{ إِنَّا لِلّهِ ۆإِنَّـا إِڵیْهِ رَاجِعونَ }
د. عەلی شێخ محی الدین قەرەداغی
سەرۆكی رابیتەی ئیسلامی كورد و
ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان
4-11-2017
دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت