به‌رده‌وامی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد له‌ هاوكاریكردنی زیان لێكه‌وتوانی زه‌مین له‌رزه‌ی ده‌ربه‌ندیخان



له‌ پاش زیان به‌ركه‌وتنی شاری ده‌ربه‌ندیخان زیاتر له‌ شاره‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان له‌ زه‌مین له‌رزه‌ی شه‌وی 12/11/2017، لقی گه‌رمیانی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد (خێرخوازی) به‌ هاوكاری خێرخوازانی ناوخۆ و چه‌ند ڕێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاری سه‌ره‌تایی دابه‌شكردوه‌ به‌ سه‌ر نزیكه‌ی (500) خێزان له‌و خه‌ڵكانه‌ی خانویان ڕوخاوه‌ یان زیانیان لێكه‌وتوه‌ به‌م جۆره‌:
1- 13/11/2017 (100) خێزان له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌را وشوێنه‌كانی تر به‌ هاوكاری ڕێكخراوی (iHH) .
2- 14/11/2017 (200) خێزان له‌ نزیك خانوی ڕوخاوی نزیك گومرك به‌ هاوكاری ڕێكخراوی (iHH) .
3- 15/11/2017 (200) خێزان له‌ نزیك خانوی ڕوخاوی ناوچه‌ی پیشه‌سازی  شوێنه‌كانی تر به‌ هاوكاری ڕێكخراوی ئومێدی كاروانی خێرخوازی (    .(UMUTKERVANI  
به‌ یارمه‌تی خوای گه‌وره‌ له‌ ڕۆژانی داهاتودا ئه‌م هاوكاریانه به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ خزمه‌ت كردنی زیان لێكه‌وتوان. ئه‌م كارانه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌مان بووه‌ مایه‌ی سوپاسی ئیداره‌ی حكومه‌ت و خه‌ڵكی لێقه‌وماوی سنوره‌كه‌و داواكار بوون ڕێكخراوه‌كه‌مان هه‌وڵی زیاتر بدات له‌ هاوكاری زیان لێكه‌وتوان و ده‌زگا خزمه‌تگوزاریه‌كانی شاری ده‌ربه‌ندیخان.‌








دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت