دكتۆر عەلی قەرەداغی پەیامێك لەسەر زەمین لەرزەكەی هەرێمی كوردستان بڵاودەكاتەوە .

دكتۆر عەلی قەرەداغی پەیامێك لەسەر زەمین لەرزەكەی هەرێمی كوردستان بڵاودەكاتەوە
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەهۆی ئەو زەمین لەرزەیەی كەلەهەرێمی كوردستان و رۆژهەڵاتی كوردستان و چەند ناوچەیەكی تریداو بوە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە(500) كەس و هەزاران برینداری لێ كەوتەوە، چەندان خانوی هاوڵاتیانیشی روخاند، ئێمە بەم بۆنەیەوە داوا لەخوای گەورە دەكەین كە مردوەكان لەریزی شەهیداندا دابنێت و شیفای بەپەلەش بنێرێت بۆ بریندارەكان و داوای ئارامی و دانبەخۆداگرتن دەكەین بۆ كەس و كارەكانیان. داوا لەخوای گەورە دەكەین كەپشتیوانیان بكات بۆ كەمكردنەوەی ئازار و گرفتەكانیان.
داوا لەهەموو رێكخراوە خێرخوازیەكانیش دەكەین كەبەئەركی مرۆڤ دۆستانەی خۆیان هەڵبستن و هاوكاری لێ قەوماوان و برینداران بكەن و بەدەم گرفتەكانیانەوە بچن، ئێمەش لەلای خۆمانەوە هەرچیمان پێ بكرێت بۆ هاوكاری كردنیان لەرێگەی خۆمان و رێكخراوە خێرخوازیەكانی رابیتەی ئیسلامی كوردەوە بۆیان ئەنجام دەدەین، پێغەمبەری خواش دەفەرموێت (خوای گەورە پشتیوانی بەندەیەك دەكات كە ئەویش پشتیوانی لەبراكانی بكات(
دكتۆر عەلی محێدین قەرەداغی
سەرۆكی رابیتەی ئیسلامی كورد
13-11-2 


دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت