هاوكاریكردنی زیان لێكه‌وتوانی زه‌مین له‌رزه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له‌ لایه‌ن ڕابیته‌ی ئیسلامی كورده‌وه‌


به‌ هۆی ئه‌و زه‌مین له‌رزه‌ی شه‌وی12/11/2017ڕویدا له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، هێزی زه‌مین له‌رزه‌كه‌ له‌ شاری ده‌ربه‌ندیخان له‌ هه‌موو سنوره‌كه‌ به‌ هێز تربوو. له‌م كاره‌ساته‌ سروشتیه‌دا شاری ده‌ربه‌ندیخان زیاتر له‌ شاره‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان زه‌ره‌رمه‌ند بوون كه‌ زیاتر له‌ 200  خانو ڕوبه‌ڕوی زه‌ره‌ری گه‌وره‌ بونه‌وه‌ و زیاتر له‌ 6 خانوو به‌ ته‌واوی ڕوخان وه‌  5  شه‌هیدو زیاتر له‌ 50 بریندار هه‌بوو .
وه‌ك ئه‌ركێكی ئاینی و نه‌ته‌وایه‌تی، لقی گه‌رمیانی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد به پێویستی زانی به‌ ده‌م زیان لێكه‌وتوانه‌وه‌ بڕوات، له‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا خواردنی وشكه‌و پێویستی ناوماڵ دابه‌شكرا به‌ سه‌ر 275 خێزان له‌ زیان لێكه‌وتوان له‌ ناو شاری ده‌ربه‌ندیخان به‌ هاوكاری ڕێكخراوی فریاگوزاری (iHH) توركی. وه‌ به‌ پشتیوانی خوای گه‌وره‌ له‌ ڕۆژانی داهاتودا هاوكاریه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ دابه‌شكردنی خواردن و هێنانی چادر بۆ دانانی له‌ شوێنه‌ گشتیه‌كان بۆ زیاتر سودمه‌ند بوونی ئه‌و خێزانانه‌ی له‌ هه‌ندێك گه‌ڕه‌كی شار به‌ تایبه‌ت گه‌ڕه‌كی سیروان كه‌ شه‌وانه‌ ناتوانن له‌ ناو ماڵه‌كانی خۆیاندا بخه‌ون.‌  
 به‌ یارمه‌تی خوای گه‌وره‌و به‌ هاوكاری خێرخوازان و ئیداره‌ی سنوره‌كه‌ ئه‌م هاوكاریانه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت. شایانی باسه‌ خه‌ڵكی شاری ده‌ربه‌ندیخان و سودمه‌ندان زۆر سوپاسی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد و ڕێكخراوه‌ خێرخوازیه‌كان به‌ تابه‌ت (iHH)  توركی یان كرد بۆ ئه‌م به‌ ده‌مه‌وه‌ هاتنه‌ و هیواخواز بوون به‌رده‌وام بێت.






دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت