لقی سلێمانی رابیتەی ئیسلامی كورد: دابەشكردنی نزیكەی 154 ملیۆن دینا ر وەك مووچەی بێباوكان


بەشی نازداران لە لقی سلێمانی رابیتەی ئیسلامی كورد لەبەرواری 20/11/2017 و رۆژانی دوایی بەپێی خشتەیەك هەستا بەدابەشكردنی مووچەی نازداران بۆ مانگەكانی 9 و 10 ی2017، دابەشكردنەكە لە ناوچەكانی دەرەوەی شاری سلێمانی دەستیپێكرد وەك هەڵەبجەو شارەزور و پێنجوێن، رانیەو قەڵادزێ و ئەمرۆش لەناو شاری سلێمانی لە مزگەوتی قازی محمد دەست بەدابەشكردن كراو بریاروایە دوو رۆژیترش بەردەوام بێت. لەموچەی مانگەكانی 9 و10 دا نزیكەی 1600 نازدار/بێباوك سودمەند دەبن و  بڕی 153762000 سەدوپەنجاو سێ ملیۆن و حەوسەدوشەست و دوو هەزار دینار دابەشدەكرێت. شایانی باسە ئەم موچانە لەلایەن خێرخوازانی ناوخۆی كوردستانەوە دابینكراون.








دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت