به‌رده‌وامی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد له‌ دابه‌شكردنی پێداویستی قوتابخانه‌ به‌ سه‌ر قوتابیانی بێ باوك (نازدار)دا


له‌ درێژه‌ی كارو چالاكیه‌كانی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد لقی گه‌رمیان و دیاله‌ بۆ خزمه‌تكردنی قوتابیانی بێ باوك كه‌ له‌ ڕێكخراوه‌كه‌مان مووچه‌ وه‌رده‌گرن، له‌ 4/10/2017 تا 11/10/2017 پێداویستی قوتابخانه‌ دابین كراوه‌ بۆ 450 قوتابی بێ باوك بۆ ساڵی خوێندنی 2017 – 2018 . ئه‌م پێداویستیانه‌ كه‌ دابه‌ش ده‌كرێت له‌ لایه‌ن خێرخوازانی ناوخۆی كوردستانه‌وه‌ دابین كراوه‌ له‌ جانتا و قه‌ڵه‌م و ده‌فته‌ر و پێویستیه‌كانی تری خوێندن. له‌ كۆتای چالاكیه‌كاندا خانه‌واده‌ی نازداران زۆر سوپاسی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد و خێرخوازانی ناوخۆی كوردستانیان كرد بۆ به‌ ده‌مه‌وه‌ هاتنیان له‌م قه‌یرانه‌دا كه‌ كاریگه‌ری نه‌رێنی زۆری هه‌یه‌ له‌ سه‌ر كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌ تایبه‌ت خانه‌واده‌ی نازداران.

هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێكراوه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ 450 قوتابی بێ باوك سودمه‌ند بوون له‌م پرۆژانه كه‌ دابه‌شكردنه‌كه‌ به‌م شێوازه‌ی لای خواره‌وه‌یه‌:

1- ده‌ربه‌ندیخان                     100 قوتابی
2- زه‌ڕایه‌ن                          40 قوتابی
3- كه‌لار                             230 قوتابی
4- كفری                             50 قوتابی
5- خانه‌قین                          30 قوتابی










دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت