دابه‌شكردنی پێویستی قوتابخانه‌ به‌ سه‌ر قوتابیه‌ نازداره‌كاندا (بێ باوك)


ئه‌مڕۆ 5/10/2017 به‌ بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ساڵی نوێی خوێندن (2017 - 2018)، لقی گه‌رمیانی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد ده‌ستی كرد به‌ دابه‌شكردنی پیویستی قوتابخانه‌ به‌ سه‌ر 75 قوتابی نازدار (بێ باوك) ی كوڕ و كچ له‌ شاری ده‌ربه‌ندیخان. له‌ هه‌مان كاتدا له ئه‌مڕۆوه‌ له‌‌ شاره‌كانی تری سنوره‌كه ده‌ست ده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی پێویستی قوتابخانه‌ به‌ سه‌ر نزیكه‌ی 450 قوتابی نازداری كوڕ و كچ، وه‌ پرۆژه‌كه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت و وه‌ هه‌موو خێرخوازێكی به‌ڕێزیش ئه‌توانێت به‌شداری بكات له‌ گه‌وره‌كردنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌دا به‌ هه‌ر بڕێك كه‌ له‌ توانایدایه‌.‌ 





دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت