ڕابیته‌ی ئیسلامی
كورد – لقی گه‌رمیان ودیاله به هاوكاری لقی هه‌ولێر و خێرخوازانی ناوخۆی
كوردستان و ده‌ره‌وه به‌رده‌وامه له
خزمه‌تكردنی میوانانی دوزخورماتوو كه له ئێستادا نیشته‌جێی شاره‌كانی چه‌مچه‌ماڵ
و ئیداره‌ی گه‌رمیانن. به‌رواری 29/10/2017 خواردن و پێویستی ناوماڵ دابه‌شكرا به
سه‌ر 450 خێزانی نیشته‌جێی شاری كفری و كه‌لار. پێویستیه‌كان بریتی بوو له خواردن
(نان، په‌تاته) و پێویستی ناوماڵ (به‌تانی، دۆشه‌ك، حه‌سیر). له هه‌ردو جێگاكه
كه‌لوپه‌لی به كارهاتوو كه له لایه‌ن خێرخوازانی سنوره‌كه‌وه هاتبوو دابه‌شكرا
به سه‌ر ئاماده‌بواندا، وه له كۆتایی چالاكیه‌كه‌دا له هه‌ردوو شاره‌كه، ئاماده‌بوان
سوپاسی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد و خێرخوازانیان كرد وه هیوادار بوون له سه‌ره‌تای
ئه‌م زستانه‌دا هه‌وڵبدرێت پێویستی زستانیان بۆ دابین بكرێت.
دواتر
« Prev Post
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
Next Post »
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
ConversionConversion EmoticonEmoticon