ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد ( خێرخوازی ) به‌رده‌وامه‌ له‌ هاوكاریكردنی میوانانی دوزخورماتوو


به‌ مه‌به‌ستی درێژه دان به‌كه‌م كردنه‌وه‌ی نه‌هامه‌تی و پێویستیه‌كانی خه‌ڵكی دوزخورماتوو، به‌رواری 26/10/2017 ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد - لقی گه‌رمیانی و هه‌ولێر به‌ هاوكاری خێرخوازێكی شاری هه‌ولێر پێویستی ناوماڵ ( حه‌سیر،به‌تانی، دۆشه‌ك) و خواردن (په‌تاته‌، نان)ی دابه‌شكرد به‌ سه‌ر 300 خێزانی دوزخورماتوو كه‌ ئێستا میوانی‌ شاری شۆڕشن له‌ چه‌مچه‌ماڵ كه‌ زیاتر له‌ 1000 خێزان له‌ ئێستادا له‌و ناحیه‌ نیشته‌جێن، وه‌ داواكار بوون ئه‌م هاوكاریانه‌ به‌رده‌وام بێت بۆ پڕ كردنوه‌ی هه‌ندێك له‌ پێویستیه‌كانیان. له‌ كۆتاییدا زۆر سوپاسی لقه‌كانی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد و خێرخوازانیان كرد له‌ ته‌واو كردنی پێداویستیه‌كانیان.    






دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت