دابه‌شكردنی هاوكاری به‌ سه‌ر میوانانی دوزخورماتوو



له‌ پاش ئه‌و باره‌ نا ئاساییه‌ی له‌ شاره‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ڕویدا له‌ ئه‌نجامدا بووه‌ هۆی ئاواره‌بونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكی ئه‌و سنوره‌ كه‌ ئاماره‌كان به‌ پێی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ده‌ڵێن نزیكه‌ی (150000) كه‌سه‌، وه‌ جێگیر بوون له‌ سنوری شاری سلێمانی و گه‌رمیان. وه‌ك ئه‌ركێكی مرۆڤ دۆستی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای كاره‌ساته‌كه‌وه‌ لقی گه‌رمیانی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد ڕویان كرده‌ خزمه‌تكردنی ئه‌و میوانانه‌ كه‌ ڕویان كردبووه‌ سنوری گه‌رمیان و ناحیه‌ی زینانه‌ له‌ قه‌زای دوزخورماتوو، وه‌ توانرا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و میوانانه‌ هاوكاری له‌ (پێویستی ناو ماڵ وخواردنی وشكه)‌ به‌ سه‌ریاندا دابه‌ش بكرێت به‌م جۆره:
1- ناحیه‌ی زینانه‌ و ده‌وروبه‌ری (210) خێزان.
2- ناحیه‌ی ڕزگاری (30) خێزان.
3- كه‌مپی تازه‌دێ له‌ كه‌لار (90) خێزان.
4- گوندی شێخ له‌نگه‌ر له‌ ناحیه‌ی كوڵه‌جۆ (60) خێزان.
5- ناو شاری كه‌لار (50) خێزان.
شایانی باسه‌ ئه‌م كۆمه‌كی و هاوكاریانه‌ له‌ لایه‌ن خێرخوازانی كوردستان به‌ تایبه‌ت خه‌ڵكی گه‌رمیان دابین كراوه‌، وه‌ ڕێكخراوه‌كه‌مان له‌ ڕۆژانی داهاتودا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پێشكه‌شكردنی كۆمه‌كی و هاوكاری به‌ میوانانی به‌ڕێز. داواكارین له‌ خێرخوازانی به‌ڕێز هاوكاری زیاتری ڕێكخراوه‌كه‌مان بكه‌ن تا بتوانین خزمه‌تێكی زیاتر پێشكه‌ش بكه‌ین.‌ ‌ 






دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت