به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی
ئه‌و ئاوارانه‌ی كه هاتونه‌ته سنوری گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ، ئه‌مڕۆ
17/10/2017 دوو تیمی فریاگوزاری خێرای ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد – لقی گه‌رمیان چوون
به هانای ئاواره‌كانی كه‌ركوك و دوزخورماتوو له سنوری كه‌لار و كفری و چه‌مچه‌ماڵ.
له پرۆژه‌یه‌كی خێرادا توانرا له سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له سعات 7 ی به‌یانیه‌وه
ده‌ست بكه‌ن به دابه‌شكردنی خواردن به سه‌ر ئه‌و ئاوارانه‌ی له شوێنه گشتیه‌كاندا
نیشته‌جێ بوون به تایبه‌ت مزگه‌وت و قوتابخانه و بینای كۆن كه سه‌دان ئاواره
لێی سودمه‌ند بوون، وه به یارمه‌تی خوای گه‌وره تیمه‌كانمان له سنوره‌كان ده‌مێننه‌وه
هه‌تاكو بتوانن خزمه‌تی زیاتر پێشكه‌ش به‌و خه‌ڵكه ئاواره‌و هه‌ژار و لێقه‌وماوانه
بكه‌ن وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی و مرۆڤ دۆستی.


ConversionConversion EmoticonEmoticon