ئاهه‌نگ بۆ ده‌رچوانی خولی درومان له‌ كه‌لار


به‌رواری 15/10/2017 پاش كۆتایی هاتنی خولێكی 1 مانگی درومانی بۆ 21 خانه‌واده‌ی نازداران، له‌ ئاهه‌نگێكدا به‌ ئاماده‌بوانی خانه‌واده‌ی نازداران و ژماره‌یه‌ك میوان بڕوانامه‌و دیاری پێشكه‌ش كرا به‌ سه‌رجه‌م به‌شداربوان، وه‌ له‌ هه‌مان ڕۆژدا پێشه‌نگایه‌ك بۆ كاره‌كانی ئاماده‌بوان نمایش كرا. له‌ كۆتاییدا ئاماده‌بوان له‌ گه‌ڵ هیوا خوازی بۆ به‌رده‌وام بوونی ئه‌م خولانه‌، زۆر سوپاسی لقی گه‌رمیان و دیاله‌ ی ڕابیته‌ی ئیسلامی كوردیان كرد بۆ ئه‌م گرنگی دانه‌ تایبه‌تیه‌ به‌ خێزانی نازداران. 







دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت