دابه‌شكردنی پێویستی قوتابخانه‌ به‌ سه‌ر نازداراندا (بێ باوك) له‌ حه‌وزی چه‌مچه‌ماڵ


له‌ درێژه‌ی كارو چالاكیه‌كانی لقی گه‌رمیان و دیاله‌ی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد بۆ دابه‌شكردنی پێویستی قوتابخانه‌ به‌ سه‌ر نازداراندا، ئه‌مڕۆ 11/10/2017 له‌ هه‌ر سێ شاری سنوری حه‌وزی چه‌مچه‌ماڵ (ته‌كیه‌، چه‌مچه‌ماڵ، شۆڕش) پێویستی قوتابخانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت به‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك قوتابی نازدار.
لێره‌دا به‌ پێویستی ئه‌زانین كه‌ به‌ ناوی ڕابیته‌ی ئیسلامی كوردو سه‌رجه‌م خانه‌واده‌ی نازدارانه‌وه‌ زۆر سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و خێرخوازه‌ به‌ڕێزانه‌ بكه‌ین كه‌ به‌شداریان كرد له‌م پرۆژه‌ خێریه‌دا. له‌ ڕاستیدا پێویستیه‌كی هه‌نوكه‌یی بوو بۆ زۆرێك له‌ قوتابیانی بێ باوك له‌م ساڵه‌ قه‌یراناویه‌دا، داواكارین  له‌ خوای گه‌وره‌ له‌ هه‌موومان وه‌ربگرێت انشاء الله.    

 



دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت