ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و فراوان كردنی مزگه‌وتی ئۆردوگای (ئه‌ڵوه‌ند 1) له‌ لایه‌ن ڕابیته‌ی ئیسلامی كورده‌وه‌


پاش ئه‌وه‌ی له‌ به‌رواری 15/8/2017 وه‌فدێكی باڵای ڕابیته‌ی ئیسلایمی كورد به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز (شیخ حسین نجم الدین) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی باڵای ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد سه‌ردانی ئۆردوگای ئه‌ڵوه‌ند-1 یان كرد له‌ خانه‌قین به‌ مه‌به‌ستی به‌ سه‌ركردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كانی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد له‌و ئۆردوگایه و پاش سه‌ردان كردنی مزگه‌وتی ئۆردوگاكه‌ كه‌ ڕێكخراوه‌كه‌مان به‌ هاوكاری ڕێكخراوی (نمارق) دروستی كرد بوو، هه‌ست كرا كه‌ ئه‌و مزگه‌وته‌ بۆ ئێستادا پێویستی به‌ فراوان كردن هه‌یه‌. بۆیه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی وه‌فدی ڕابیته‌ بڕیار درا فراوان بكرێت و ئه‌و سه‌قفه‌ی بۆی دۆوست كرا بوو بخرێته‌ سه‌ر مزگه‌وت. له‌ به‌رواری 15/9/2017 لقی گه‌رمیانی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد پێویستی پرۆژه‌ی فراوانكردنه‌كه‌ له‌ بلۆك و چیمه‌نتۆو لم نارد بۆ ئۆردوگاكه‌، به‌ هیوای ئه‌وه‌ی له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا دانیشتوانی ئۆردوگاكه‌ خۆیان باقی كاره‌كه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن.ئه‌م كاره‌ بووه‌ مایه‌ی دڵخۆشی ئیداره‌ و دانیشتوانی ئۆردوگاكه‌. 


 



دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت