ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد ئاهه‌نگیكی ڕێكخست بۆ ده‌رچوانی خولێكی دروومانی.


ئه‌مڕۆ به‌رواری 23/8/2017 به‌ به‌شداری به‌ڕێز (شنۆ أحمد) لێپرسراوی به‌شی خوشكان له‌ ده‌سته‌ی كارگێڕی باڵای ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد ، لقی گه‌رمیان و دیاله‌ی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد ئاهه‌نگێكی ڕێكخست بۆ خه‌ڵات كردنی 20 به‌شدار بوو له‌ خولێكی بڕین و درومان كه‌ له‌ به‌رواری 22/7/2017 – 22/8/2017 كرا بوه‌وه‌ له‌ شاری ده‌ربه‌ندیخان. له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا بڕوانامه‌و دیاری دابه‌شكرا به‌ سه‌ر سه‌رجه‌م به‌شدار بوانی خوله‌كه‌دا و هیوا خواست بوون كه‌ تواناو وزه‌كانی خۆیان به‌ كار بهێنن له‌ دروستكردنی سه‌رچاوه‌یه‌كی تری ژیان بۆ خانه‌واده‌كانیان.




دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت