به‌رده‌وامی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد له‌ دروستكردن و دابه‌شكردنی خواردنی سێ ژه‌مه‌ بۆ ئاواره‌كان


له‌ درێژه‌ی به‌رده‌وامی پرۆژه‌ی دروستكردنی خواردنی سێ ژه‌مه‌ بۆ ئاواره‌كانی ئۆردوگای ئه‌ڵوه‌ند له‌ خانه‌قین، به‌رواری 20/8/2017 لقی گه‌رمیان و دیاله‌ ی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد ده‌ستی كرد به‌ جێ به‌جێ كردنی نیوه‌ی دووه‌می پرۆژه‌كه‌ به‌ دابه‌شكردنی خواردنی به‌یانیان و ئێواران به‌ سه‌ر 475 خێزان كه‌ مادده‌كان پێك هاتبون له‌ (په‌تاته‌، ئاوی كانزای، په‌نیر، مره‌با، هه‌نگوین هێلكه‌). له‌ هه‌مان ڕۆژدا ژه‌مه‌ خواردنی نیوه‌ڕۆ كه‌ پێكهاتبو له‌ (گۆشت، شله‌و برنج، ئاوی گۆشت) دابه‌شكرا به‌ سه‌ر باقی  دانیشتوانی ئۆردوگاكه‌ كه‌ وا ژماره‌یان 925 خێزانه‌. جارێكی تر دانیشتوانی ئۆردوگاكه‌ خۆشحاڵی خۆیان ده‌ر بڕی به‌رامبه‌ر به‌ پرۆژه‌كه.






دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت