به‌رواری 15/8/2017 به مه‌به‌ستی به سه‌ركردنه‌وه‌ی
پرۆژه‌كانی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد لقی گه‌رمیان و دیاله، به‌ڕێز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی
كارگێڕی باڵای ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد ( ئه‌ندازیار حسین نجم ا‌لدین رسول) به یاوه‌ری
به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری لقی گه‌رمیان و دیاله‌ی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد سه‌ردانی ئۆردوگای ئه‌ڵوه‌ند ی كرد له خانه‌قین.
پاش به خێرهاتن له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆردوگاكه‌وه، سه‌رجه‌م ئه‌و پرۆژانه
به سه‌ر كرانه‌وه كه له ئۆردوگاكه‌دا له لایه‌ن ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد ه‌وه
دروست كراوه، وه‌ك مزگه‌وتی ئۆردوگاكه و پاڵاوگه‌ی ئاوی خواردنه‌وه. پاشان سه‌ردانی
شوێنی ئه‌و پرۆژه تازه‌یه كرا كه بریتیه له دروستكردنی سێ ژه‌م خواردن بۆ
ئاواره‌كانی ئۆردوگاكه بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ. به‌ڕێزیان له نزیكه‌وه له ژیانی
ئاماده‌بوان و كاریگه‌ری پرۆژه‌كه له سه‌ریان پرسی و به دڵخۆشیه‌وه وه‌ڵامیان
دایه‌وه، وه زۆر سوپاسی ڕابیته و ڕێكخراوی شیخ عید یان كرد بۆ ئه‌م پرۆژه گرنه.
وه له كۆتایدا له به‌ر بچوكی مزگه‌وتی ئۆردوگاكه، بڕیار درا به گه‌وره كردنی
مزگه‌وته‌كه.
لقی گه‌رمیان
به سه‌ر كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كانی لقی گه‌رمیان و دیاله ی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد له ئۆردوگای ئه‌ڵوه‌ند له خانه‌قین له لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی باڵای ڕابیته‌ی ئیسلامی كورده‌وه.
دواتر
« Prev Post
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
Next Post »
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
ConversionConversion EmoticonEmoticon