ئامه‌ده‌كردنی ژه‌مه‌ خواردنی ڕۆژانه‌ بۆ ئاواره‌كان له‌ لایه‌ن ڕابیته‌ی ئیسلامی كورده‌وه‌



ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد لقی گه‌رمیان و دیاله ‌به‌ هاوكاری ڕێكخراوی ( شیخ عید – قطر ) له‌ به‌رواری 2/8/2017 پرۆژه‌یه‌كی ناوازه‌ی ده‌ست پێكرد بۆ خزمه‌ت كردنی ئاواره‌كانی ئۆردوگای ئه‌ڵوه‌ند له‌ خانه‌قین كه‌ بریتیه‌ له‌ ئاماده‌كردنی ژه‌مه‌ خواردنی ڕۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ بۆ دانیشتوانی ئۆردوگاكه‌ كه‌ ژماره‌یان 917 خێزانه‌ به‌م جۆره‌:

1- خواردنی به‌یانیان: نان، په‌نیر، مره‌با، ئاوی كانزایی.
2- خواردنی نیوه‌ڕوان: برنج و شله‌، گۆشت، ئاوی گۆشت.
3- خواردنی ئێواران: ته‌ماته‌، خه‌یار، هێلكه‌، نان.

شایانی باسه‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ بووه‌ مایه‌ی دڵخۆشی ئیداره‌ی كه‌مپه‌كه‌ و دانیشتوانی ئۆردوگاكه‌ وه‌ زۆر سوپاسی ڕێكخراوی ( شیخ عید ) و ڕابیته‌ی ئیسلامی كوردیان كرد بۆ ئه‌م خزمه‌ته‌ گرنگه‌.
وه‌ له‌ وتارێكدا به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌ كاره‌كانی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد كردو پاش سوپاس كردن ڕونی كرده‌وه‌ بۆ ئاماده‌بوان كه‌ ڕێكخراوی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد له‌ پێشه‌نگی ڕێكخراوه‌ خێرخوازیه‌كاندا بووه‌ له‌ خزمه‌تكردنی ئاواره‌دا، له‌ درێژه‌ی وته‌كانیدا وتی، ئه‌م ڕێكخراوه‌ یه‌كه‌م ژه‌مه‌ خواردنی گه‌رمی ئاماده‌ كرد بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی له‌ سه‌ره‌تادا ڕویان كردبووه‌ شاری خانه‌قین وه‌ داوایان كرد ئه‌م پرۆژانه‌ به‌رده‌اوام بێت.



دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت