دابه‌شكردنی خواردنی وشكه‌ بۆ به‌ربانگی قوتابیان له‌ به‌شه‌ ناوخۆیه‌كان له‌ لایه‌ن ڕابیته‌ی ئیسلامی كورده‌وه‌



به‌ بۆنه‌ی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان و له‌ درێژه‌ی كارو چالاكیه‌كانی خۆیدا، ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد - لقی گه‌رمیان به‌ هاوكاری خێرخوازانی ناوخۆ خواردنی وشكه‌ و گۆشت ( بۆ به‌ربانگی قوتابیان ) به‌ سه‌ر قوتابیانی كچ له‌ به‌شه‌ ناوخۆیه‌كانی په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لار دابه‌شكرد.
شایانی باسه‌ سودمه‌ندانی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ 200 قوتابی كچ بوون كه‌ له‌ 50 ژووری ئه‌و به‌شه‌ ناوخۆیه‌دا نیشته‌جێن. چالاكیه‌كه‌ بووه‌ مایه‌ی پێخۆشحاڵی مامۆستایانی په‌یمانگاكه‌و قوتابیان وه‌ سوپاسی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد و خێرخوازانیان كرد بۆ ئه‌م هاوكاریه‌ له‌م مانگه‌ پیرۆزه‌دا.



دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت