دابه‌شكردنی زه‌كات له‌ لایه‌ن ڕابیته‌ی ئیسلامی كورده‌وه‌


به‌رواری 11/6/2017 له‌ چالاكیه‌كی نوێ و ته‌واو شه‌فاف دا لقی گه‌رمیانی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد به‌ ئاماده‌بونی كه‌سی خاوه‌ن زه‌كات پاره‌ی زه‌كاتی دابه‌شكرد به‌ سه‌ر 40 خێزانی بێ باوك و هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌تی شاری كه‌لار كه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان بڕی 100000 سه‌د هه‌زار دیناریان پێدرا.
شایه‌نی باسه‌ چالاكیه‌كه‌و شه‌فافیه‌ته‌كه‌ی بۆ خێرخواز بووه‌ مایه‌ی ئاسووده‌یی و دڵخۆشی له‌ دابه‌شكردنی زه‌كات به‌ ده‌ستی خۆی. له‌ لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ كارمه‌ندانی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد داواكار بوون له‌ هه‌ركه‌سێكی خاوه‌ن زه‌كات ده‌توانێت به‌م ئالیه‌ته‌ شه‌فافه‌ و به‌ ده‌ستی خۆی زه‌كاتی ماڵه‌كه‌ی دابه‌ش بكات به‌ سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت.
له‌ كۆتاییدا ئاماده‌بوان سوپاسی خێرخواز و ڕابیته‌ی ئیسلامی كوردیان كرد بۆ دابین كردنی هاوكاری بۆیان له‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ی ڕه‌مه‌زاندا.



دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت